مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
الموضوع: پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم,هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا,پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت,پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق,زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كەماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ