مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا.
الموضوع: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه,گرێبه‌ستێكی نووسراو,سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت,ره‌سمێكی دیار كرا‌و