مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
الموضوع: دادگاه حوكم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی,رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ,رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ,له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن,دادگاه بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه