مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: بریكاری شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ماوه‌ی كه باقی ماوه,سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه,پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی,مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ