مادده‌ی یازده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كه له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌یره‌وی ناوخۆ دا دیاری ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لانی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌توانێ دانیشتنه نائاساییه‌كان به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.