المادة (77)ی دووباره:
یه‌كه‌م: پارێزه‌رانی ڕاوێژكار بۆیان هه‌یه كۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نی پیشه‌یی بۆ پارێزه‌رایه‌تی و راوێژكاریی یاسایی دابمه‌زرێنن به سیفه‌تی هاوبه‌شیی پێكه‌وه‌یی له رووی نه‌یاریی و به‌رپرسێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی دیكه له یه‌ك نووسینگه یان زیاتر به مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی كردن و پێشكه‌ش كردنی راوێژی یاسایی و بۆیان نییه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دژ به‌یه‌كه و بۆیان هه‌یه پارێزه‌رایه‌تی بكه‌ن له چوارچێوه‌ی كۆمپانیا یان له ده‌ره‌وه‌ی، به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان واژووكراوه.
دووه‌م: كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه و مافی هه‌یه پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بكات له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له تۆماری كۆمپانیا مه‌ده‌نییه‌كان له‌لای به‌شی كۆمپانیاكان له سه‌ندیكا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی و گرێبه‌ستی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه.
سێیه‌م: ناوی كۆمپانیاكه ناوێكی گوزاره‌ی شیاو ده‌بێت به پیشه‌كه یان ناوی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانه یان ناوی یه‌كێكیانه له‌گه‌ڵ (هاوبه‌شه‌كانی) و به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پیشه‌یی پارێزه‌رایه‌تی) یان (كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی) له‌دوای دێت.
چواره‌م:
1- هیچ هاوبه‌شێك مافی نییه له مافه‌كانی له كۆمپانیا بێته خواره‌وه بۆ كه‌سانی جگه له هاوبه‌شه‌كانی مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی هه‌موویانه‌وه بێت.
2- هه‌ر هاوبه‌شێك مافی هه‌یه له كۆمپانیا بێته ده‌ره‌وه له دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه به‌لای كه‌م به‌ر له (3) سێ مانگ.
3- پارێزه‌ر مافی نییه ببێته هاوبه‌ش له زیاتر له یه‌ك كۆمپانیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قییان له‌سه‌ركراوه.
4- پارێزه‌ر مافی نییه له كۆمپانیا به هاوبه‌ش بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر له پیاده‌كردنی پیشه قه‌ده‌غه كرابێت یان ناوی له خشته‌ی پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ره‌شكرابێته‌وه.
پێنجه‌م: له كاتی نه‌بوونی ده‌ق بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی پێویست له كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی مه‌ده‌نی ده‌كرێت بۆ حوكمه‌كانی هاتوو له یاسای مه‌ده‌نی و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار گه‌رانه‌وه بكرێت.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پارێزه‌رایه‌تی به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی و رێنماییه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌رباره‌ی به‌یانی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و چۆنیه‌تی رێكاره‌كانی تۆماركردنی له‌لای سه‌ندیكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان پاكتاوكردنی، ده‌ربكات.
هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، خۆماڵی بێت یان بیانی كه پێشتر به‌پێی یاسای دیكه دامه‌زراون، باری یاسایی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێن، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه بگونجێنن و هه‌مواری بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل).
نۆیه‌م: كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ئه‌و لایه‌نانه كه له یاسا به‌ركاره‌كان وه‌سفكراوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی بریكارنامه‌یی و پێڕاگه‌یاندنی یاسایی و دادبینی و گشت ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنه‌وه ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه تیایدا ناكرێت.
الموضوع: پارێزه‌رانی ڕاوێژکار بۆیان هه‌یه,كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه,ناوی كۆمپانیاكه ناوێكی گوزاره‌ی شیاو ده‌بێت,هیچ هاوبه‌شێك مافی نییه له مافه‌كانی له كۆمپانیا بێته خواره‌وه,پارێزه‌ر مافی نییه ببێته هاوبه‌ش له زیاتر له یه‌ك كۆمپانیا