مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه: 1. ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه. 2. كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه. 3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی. 4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 5. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان. 6. سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان. 7. ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا. 8. پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی. 9. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 10. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 11. پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 12. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. 13. دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه. 14. ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه. 15. ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. 16. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی. 17. بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان. 18. مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان. 19. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و. 20. پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.
الموضوع: ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه,كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,پێشكه‌شی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا,جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان,سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان,ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا,پیشكه‌شی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی,هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان,دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا,پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا,دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه,ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه,ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن,ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه,بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ردانی به‌خشش و پێدان,مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌شی هاوكاریه داراییه‌كان,دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان,پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا