مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م: 1. ئه‌گه‌ر پایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو یه‌ده‌گ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. 2. له كاتێكدا پایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت كه وه‌زیر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و ئه‌م لیژنه‌یه به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌بێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیر ده‌یكاته سه‌رۆك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌قیبی ده‌بێت و ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئه‌و ماوه‌ی له خوله‌كه‌دا ماوه به ماوه‌یه‌ك كه نابێت له دوو مانگ زیاتر تێپه‌رێ له مێژووی چۆڵ بوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
الموضوع: چۆڵ بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن,پێنج ئه‌ندام پێك دێت,هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ,ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,بانگهێشت بۆ كۆبوونه‌وه