مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه بەپێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) سێ ساڵیش، جارێ، له مانگی كانونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له‌باره‌گای سه‌ندیكاكه‌دا به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گیرێ، وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێیه‌تی ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ، و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا بریكاره‌كان، دێته جێ، وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا له‌و باره‌دا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان با بریكاران به‌جێ دێ و به ته‌واو داده‌نرێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن له‌م باره‌دا بۆ خولێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر كاروفرمانی خۆی ناپچرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌رهات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هەڵبژاردنەكە لە ڕێگەی بريكارەكانەوە ئەنجام دەدرێ وڕێژەی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سورێنێ، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیشكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا,کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی,هەڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا,هەڵبژاردنەكە لە ڕێگەی بريكارەكانەوە,نصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان