مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات:
1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.
2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه.
3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.
4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت.
5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر.
دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن.
سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه.
چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.
پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
الموضوع: سزا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك,فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن,بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه,ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر,سزا به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن,حكم به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن,حكم دان به تاوانباركردن,داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو