مادده‌ی سی وپێنجه‌م:
یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر:
1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه.
2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه.
3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی.
4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه.
5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه.
6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا.
دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.
الموضوع: دادگا بۆی هه‌یه,پیشبرد داوا,پاراستنه‌کی ماف,زیان به خاوه‌ن ماف,رێکارێکی پاراستن