مادده‌ی سی و چواره‌م:
یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی.
دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.
الموضوع: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا,فه‌رمانبه‌رانانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه