مادده‌ی سی و دووه‌م:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت.
دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت.
سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن.
چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
الموضوع: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی,ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان,ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن,ماوانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه