مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات:
یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی.
دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.
سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی.
چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی.
پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا.
شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات.
حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت.
الموضوع: به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات,په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی,كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا,دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی,به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی,رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی,خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر,هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی