مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن.
دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن.
سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه.
چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت.
پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه.
شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت.
حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
الموضوع: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر,مافه داراییه‌كانی كاره هاوبه‌شه‌كان,مافه داراییه‌كانی كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان,مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار,مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان