مادده‌ی بیست و چواره‌م:
ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك:
یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی.
دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.
الموضوع: کۆپی کردنی دانه‌رو بۆ کتێبخانه گشتییەکان,کۆپی کردنی دانه‌رو بۆ بنکەکانی دۆکیومێنتکردنە نابازرگانیەکان,کۆپی کردنی دانه‌رو بۆ پێداویستییەکان,کۆپی کردنی دانه‌رو بۆ رێکاری دادگه‌ریی