مادده‌ی بیست و دووه‌م:
ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت.
دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی.
سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردن هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت.
پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.
الموضوع: بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو,به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری,تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن,كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان,به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه