مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن.
دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوه‌كاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه bكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
الموضوع: مافی دانه‌ری پارچه مۆسیقا,مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه,محدودیت در استفاده از پارچه مۆسیقا در کارهای موسیقایی دیگر,اجازه به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه