مادده‌ی بیسته‌م:
یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن:
1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه.
2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت.
3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا.
4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت.
5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا.
سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات.
پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.
الموضوع: دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراو,دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه,دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراو,دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه,ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه