مادده‌ی نۆزده‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها به‌پێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه.
دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
الموضوع: به‌كارهێنانی مافه‌كانی دانه‌ر,پێكهاتنی مافه‌كانی دانه‌ر,محدودیت در به‌كارهێنانی مافه‌كانی دانه‌ر,اجازه در به‌كارهێنانی مافه‌كانی دانه‌ر