مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات.
2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر.
3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو.
4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر.
5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.
الموضوع: مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر,مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر,مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی,مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه,مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن,مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك