مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:
یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت.
دووه‌م: دهنگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان.
چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان.
پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.
الموضوع: پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا,کارهای مرتبط با داده‌ها و اطلاعات,نظارت بر کارهای عمومی,تعیین مسئولیتهای عمومی,تأثیر بر مالکیت عمومی