مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستن ده‌یانگرێته‌وه:
1- كاره نووسراوه‌كان.
2- ئه‌و كارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه، وه‌ك وانه‌و وتار‌و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه.
3- خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرای قورئانی پیرۆز‌و سرووده ئاینیه‌كان.
4- كاره شانۆییه‌كان، و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقاسازهكان یان ئه‌و كارانه‌ی بهجولهو هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك سه‌ماو نواندنی هێماكار (پانتۆمیم).
5- كاری موسیقایی، دیجیتالی بێت یان هی تر، چ ووشه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا.
6- كاری سینه‌مایی و بیستراو – بینراو.
7- كاری فۆتۆگرافیی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه بێت یان فیلم.
8- كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییهكان.
9- كاری ته‌لارسازیی.
10- وێنه‌ی ڕوونكه‌ره‌وه، نه‌خشه، دیزاین، پلانكاری، و كاری به‌رجه‌سته‌كراوی په‌یوه‌ست به جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا.
11- به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به هه‌ر زمانێكه‌وه بێت.
12- داتا بێ‌س.
13- كاری وه‌رگیراو.
دووه‌م: پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێت له سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی.