مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.