مادده‌ی ( 11):
له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه‌وا یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێم ده‌قیان له‌سه‌ر كردووه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (15000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به پێبژاردنێك كه له (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و پێبژاردنێك له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (4،000،000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت.
سێیه‌م: خاوه‌نی ئه‌و موڵكه یان شوێنه یان ئه‌و كرێچییه‌ی ئاسانكاری ده‌كات یان یارمه‌تی ده‌دات له ئه‌نجامدانی زیاده‌رۆیی، ئه‌وا به هاوبه‌ش داده‌ندرێت له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه و به‌هه‌مان سزای زیاده‌رۆكار سزا ده‌درێت.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه وكارمه‌ندانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له رێگرتن یان لابردنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌وا به پێی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ره‌فتاری له‌گه‌ل ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار فه‌رمانبه‌ر یان راسپێدراو به راژه‌ی گشتی بێت یان یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان هێزه چه‌كداره‌كان بێت و سیفه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه وه‌سوودهێنابێت (استغلال) یان ئاسانی كردبێت بۆ كه‌سانی دیكه، ئه‌وا به بارودۆخی توندكراو داده‌ندرێت له ره‌فتاره‌كانی هاتوو له هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م ودووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه.
الموضوع: سزا برای رفتارهای ممنوعه در زمینه زیاده‌روی در استفاده از زمین و املاک دولتی,مجازات برای همکاری در زیاده‌روی در استفاده از زمین و املاک دولتی,مجازات برای مقامات و کارمندان دولتی در صورت عدم اجرای وظایف مربوط به جلوگیری از زیاده‌روی,مجازات برای مقامات و کارمندان دولتی در صورت تسهیل زیاده‌روی در استفاده از زمین و املاک دولتی