معرف المادة: 13630
رقم المادة : 254
الموضوع: پێویسته زیاده‌رۆكار له‌و زیاده‌رۆیانه‌ی كه پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه كراون له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له به‌رواری كارپێكردن به‌م یاسایه,ئاگاداری شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له سنوری شاره‌وانی بوو,ئاگاداری سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بوو,پێویسته سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێریه‌كان تۆماری ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه بكه‌ن له تۆمارگه‌ی فه‌رمی به‌شی زیاده‌رۆیی و لیژنه‌ی پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بهێنن بۆ جێگیركردنی جۆر و شێوه و رووبه‌رو پێك هاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه له كۆنووسی تایبه‌تدا كه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه پێیانگه‌یشتووه,حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئاگاداری شاره‌وانی و یه‌كه‌ی كارگێری لێنه‌كراوه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، و ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌ش كه له بڕگه (دووه‌م) له مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.