مادده‌ی (2):
ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:
یه‌كه‌م: پارێزگاری له‌و زه‌ویوزارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له ناو سنووری هه‌رێم و رێگری له زێده‌ڕۆیی و داگیركردنیان به رێگه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌رگر (رادع) به‌رامبه‌ر به زێده‌ڕۆكار.
دووه‌م: گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ لابردنی زێده‌ڕۆی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت.
سێیه‌م: پاراستن و ئاراسته‌كردن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتیمانیی هه‌رێم له رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، پاوانه (له‌وه‌رگا) سروشتییه‌كان، دارستانه سروشتییه‌كان، و زه‌وی به‌رده‌ڵان و رێگرتن له گۆڕینی به‌كارهێنانیان.
چواره‌م: پارێزگاری له نه‌خشه‌ی بنه‌رتی شاره‌وانی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان داندراوه له‌رێگه‌ی رێگری كردن له زێده‌ڕۆیی.
الموضوع: پارێزگاری له‌و زه‌ویوزارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له ناو سنووری هه‌رێم,گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ لابردنی زێده‌ڕۆی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت,پاراستن و ئاراسته‌كردن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتیمانیی هه‌رێم,پارێزگاری له نه‌خشه‌ی بنه‌رتی شاره‌وانی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان داندراوه