مادده‌ی (1):
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت: گشت ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له سنووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌روه‌ك له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای یه‌كخستنه‌وه‌ی پۆلینه‌كانی زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (53)ی ساڵی 1976ی به‌ركار دیار كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تسویه نه‌كراون (موڵكداریان یه‌كلانه‌بوته‌وه) و به‌ناوی كه‌سه‌وه تۆمارنین.
چواره‌م: زه‌وی ناو سنووری شاره‌وانی: گشت ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری بڕیاردراو بۆ شاره‌وانییه‌كان له گشت پارێزگا و قه‌زاو ناحییه‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی.
پێنجه‌م: زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی: ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاتوو له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، زه‌وییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری گونده‌كان.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی: پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه.
حه‌وته‌م: شاره‌وانی: شاره‌وانی پارێزگا و قه‌زاو ناحییه، شاره‌دێیه‌كانی هه‌رێم.
هه‌شته‌م: لیژنه: لیژنه‌ی چاودێری و رێگری له زیاده‌رۆیی و لابردنی.
نۆیه‌م: زیاده‌ڕۆكار: ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی په‌یوه‌ندیدار به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ره‌فتارێك ئه‌كات كه له ماده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.
ده‌یه‌م: چاو‌دێر: كارمه‌ندی كاتی و به‌رده‌وامی شاره‌وانی كه چاودێری زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.
الموضوع: هه‌رێم,ئه‌نجومه‌ن,زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت,زه‌وی ناو سنووری شاره‌وانی,زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی,سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی,شاره‌وانی,لیژنه,زیاده‌ڕۆكار,چاو‌دێر