مادده‌ی شه‌شه‌م: زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێ بوونی به‌بێ به‌رامبه‌ر پێده‌درێت، به‌مه‌رجێ پێشتر وه‌كو زیندانی كراوی سیاسی سوودمه‌ند نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ پێشینه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی پێشینه‌ی عه‌قار بۆ بینای یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون هاوتا بێت. دووه‌م: ماوه‌ی زیندانی كردن یان گرتن بۆ فه‌رمانبه‌ر به‌خزمه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه و به‌رزبوونه‌وه و خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانی كرا‌و یان گیراو له‌كاتی حوكمدان به زیندانی كردن یان گرتنی ره‌چاو بكرێت. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌وه دۆسییه‌كه‌ی په‌سندده‌كرێ به‌خشیشێكی (منحه) خانه‌نشینی مانگانه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به مه‌رجێك ئه‌و مینحه‌یه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت له هاوتاكانی له حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: به‌ده‌ر له مه‌رجی ته‌مه‌ن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێت. پێنجه‌م: حكومه‌ت تێچووی خوێندنی خۆی یان یه‌كێك له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له‌زانكۆكانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. شه‌شه‌م: حكومه‌ت خه‌رجیی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. حه‌وته‌م: زیندانی كرا‌و به‌خششێكی (منحه) هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كجار پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (5.000.000) پێنچ ملیۆن دیناره، به‌مه‌رجێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت. هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی (10) ده ساڵ به‌خششی (منحه) خانه‌نشینیه‌كه‌ی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رییه‌كه‌شی وه‌ربگرێت، وه‌كو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بۆی و ئه‌و مافه‌شی پێ ده‌درێ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ناوبراو كامیان باشتربێت، ئه‌ویان هه‌ڵ بژێرێت. نۆیه‌م: به مه‌دالیا رێز له قوربانیه‌كانی ده‌گیرێت كه له رێگای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان داویه‌تی. ده‌یه‌م: ماف و ئیمتیازاتی مردووه‌كانیان ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو برگه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م ئه‌م مادده‌یه باس كراون بۆ پاشماوه‌ی وارسی شه‌رعی ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون. یازده: زیندانی كراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی له‌حاڵه‌تی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی ئه‌و عه‌قاره‌ی كه پێی به‌خشراوه یان بیناكردنی زه‌ویه‌كه یان مامه‌ڵه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن یان ئه‌و به‌خشیشه‌ی (منحه) بۆی ته‌رخان كراوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سم و باجه‌كان ده‌به‌خشرێت.
الموضوع: زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی ماف و ئیمتیازاتی خواره‌وه‌ی,ماوه‌ی زیندانی كردن یان گرتن بۆ فه‌رمانبه‌ر به‌خزمه‌ت,خانه‌نشینی مانگانه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی,به‌ده‌ر له مه‌رجی ته‌مه‌ن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا,حكومه‌ت خه‌رجیی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی ناو هه‌رێم