مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك له‌پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێم ده‌یپاڵێوێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند نوێنه‌رێك كه پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ركیان ته‌ماشاكردنی داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن: 1. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3. وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 4. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. 5. نوێنه‌رێك له كۆمه‌ڵه‌ی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان له هه‌رێم. دووه‌م: زیندانی كراوی سیاسی یاخود گیراوی سیاسی به‌ڕێگه‌ی یاسایی له‌به‌رده‌م لێژنه‌یی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ساغ ده‌بێته‌وه. سێیه‌م: لێژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری خۆی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌ش شایانی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌می دادگای ئیداریدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره (14)ی ساڵی 2008.
الموضوع: لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت,زیندانی كراوی سیاسی,بڕیاری خۆی,لێژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ