مادده‌ی دووه‌م: به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: 1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت: أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت. ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
الموضوع: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن,ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی,ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی,ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی,ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی,ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی,ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی