مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ. ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.