مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات:
1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.
2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه.
3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ.
4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات.
5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ.
6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
الموضوع: پێویستی به‌ره‌وپێشکەوتن,هه‌ڵسوڕاندنی پیشه,ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری,ناوونیشانی پیشه‌یی,به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می,پێ درێژكردنی هه‌ڵسوڕاندن