معرف المادة: 13057
رقم المادة : 377
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ,بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا,پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا,بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار,خزمه‌تگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا,سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا,له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ,هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا,ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا,بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ,بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ,له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا,بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ,سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می,به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با,هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات,به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا