مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م:
1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه.
2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێته‌وه.
3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه.
4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.
الموضوع: نصاب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان,جێگای نه‌قیب,ده‌نگدانی نهێنی,پله‌وپایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن