مادده‌ی پێنجه‌م:
1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ.
2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.
الموضوع: خۆنوسین له سه‌ندیكادا,داواكاریی خۆنووسینه,بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر,ماوه‌ی (30) سی رۆژدا