مادده‌ی بیست و نۆ: 1ـ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌شكردنی نه‌فه‌قاتی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم به ره‌چاوكردنی چڕی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیانی زیاتریان به‌ركه‌وتووه پاش جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت. 2ـ پارێزگاكان گشتیان ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه گرێنه‌دراون به وه‌زارهتێكه‌وه بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه له بڕیاری بودجه‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی و له‌كاتێكدا كه بودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنی فیعلییه‌وه.
الموضوع: دابه‌شكردنی نه‌فه‌قاتی به‌كاربردن,هماهنگی پارێزگاكان با وزاره‌ت‌ها,جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه,پیشبرد بودجه‌ی عمومی