مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌وكاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی درا بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌ریده‌گرت له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه گواستراوه‌ته‌وه تێیدا و بۆ ماوه‌ی (5) سێ ساڵ له رۆژی گواستنه‌وه‌یه‌وه، به‌مه‌رجێك به یه‌كجاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌ی دا بپچرێنێ. دووه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گواستراوه‌ته‌وه مووچه‌ی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه، بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رف ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه. سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و سه‌روكار و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات.
الموضوع: گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی فه‌رمانبه‌ر,مووچه‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ,رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی,سه‌روكار و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات