مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تردا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی ورده‌كاری میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2012و په‌سه‌ند كردنیشی له ئه‌ستۆ دایه له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم كه (17.000) حه‌ڤده هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی نوێ باوه له ساڵی 2012 دا. دووه‌م: داموده‌زگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه، ئه‌ركی دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌و پله وه‌زیفییه نوێباوانه له‌ناو میلاكاتی ساڵی 2012دا به‌سه‌ر میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ به گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت تاوه‌كو یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ژماره (7) ساڵی 2011 جێبه‌جێ ده‌كرێت. سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئه‌ركی جاڕدانیان له ئه‌ستۆدایه بۆ پله‌كانی وه‌زیفه‌ی نوێ له‌ناو میلاكاتی 2012دا له رۆژنامه‌كانی ناوخۆ و ده‌بێت میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌ك بن و له‌یه‌ك كاتدا بڵاوبكرێنه‌وه. چواره‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێ نه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئیلتیزام به‌و خشتانه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو‌و ناونیشان و پله‌كانی وه‌زیفه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا تۆماركراوه كه تازه دامه‌زراون به گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا له‌گه‌ڵ بریاره‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیان. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رپێچی تێیاندا دۆزییه‌وه له ئاست ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا ئه‌وا بڕیاره‌كانی ده‌رچوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆ دامه‌زراندنه‌كان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق به سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت. پێنجه‌م: نابێ به گرێ به‌ست كه‌س دابمه‌زرێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌رنه‌گیرێ، جگه له گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان نه‌بێ. شه‌شه‌م: هیچ جۆره دامه‌زراندنێك ئه‌نجام نادرێ بۆ وه‌زیفه قیادیه‌كان له (به‌رێوه‌به‌ری گشتیه‌وه به‌ره‌و ژوور) ئه‌گه‌ر هات و ده‌ره‌جه‌ی وه‌زیفیه‌كه‌ی نه‌بوو له یاسای وه‌زاره‌ته‌كه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوه به وه‌زاره‌ته‌وه له په‌یكه‌ری رێكخستنی دا.
الموضوع: ئه‌ركی ئاماده‌كردنی ورده‌كاری میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2012,ئه‌ركی دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌و پله وه‌زیفییه نوێباوانه له‌ناو میلاكاتی ساڵی 2012,ئه‌ركی جاڕدانیان له ئه‌ستۆدایه بۆ پله‌كانی وه‌زیفه‌ی نوێ له‌ناو میلاكاتی 2012,ئیلتیزام به‌و خشتانه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو‌و ناونیشان و پله‌كانی وه‌زیفه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا تۆماركراوه