مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (350) سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك، و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به سه‌رفكردنی بڕێك كه له (250) دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینا تێپه‌ڕ نه‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (300) سێسه‌د ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌مه‌ی خواره‌وه بكرێ: ده‌بێ سه‌رفكردن به گوێره‌ی ئه‌و متمانه بێت كه په‌سه‌ند كراوه له بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێ كه دیاریكراوه بۆی. خۆبه‌ستنه‌وه به‌و متمانانه‌ی دیاریكراون له بودجه‌ی گشتی دا، و ڕێگه نادرێ به چوونه ناو ئیلتیزامێكه‌وه بۆ سه‌رفكردنی زیاتر له‌وه‌ی كه له بودجه‌دا دیاریكراوه. چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه به سه‌رفكردنی ئه‌و بڕانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ كۆمه‌كی كشتوكاڵی به‌مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی پێداویستییه‌كان له‌كاتی گونجاوی خۆیدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابووریدا.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه,ره‌چاوی سه‌رفكردن به گوێره‌ی ئه‌و متمانه,ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه,ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه به سه‌رفكردنی ئه‌و بڕانه‌ی ته‌رخانكراون