مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه موناقه‌له له نێوان متمانه‌كانی (اعتمادات)ی یه‌ك ده‌روو (باب)دا بكات جگه له به‌شی مووچه نه‌بێ كه ده‌كرێ بۆی بگوازرێته‌وه به‌ڵام نابێ لێی بگوازرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه موناقه‌له له‌نێوان متمانه‌كانی (اعتمادات) ده‌رووه‌كانی بودجه‌ی (أبواب المیزانیه)دا بكات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی تواناكانی سه‌رفكردن بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ی كه بڕیاری جیاكردنه‌وه‌یان ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك و ده‌به‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تێكی تره‌وه، و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بۆی هه‌یه موناقه‌له له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌كه‌یه‌كی سه‌رفكردندا بكات. سێیه‌م: نابێ هیچ جۆره موناقه‌له‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێ له بواره‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان) له‌نێوان پارێزگاكاندا. چواره‌م: نابێ موناقه‌له ئه‌نجام بدرێ له خه‌رجی پرۆژه سه‌رمایه‌دارییه‌كان (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)ه‌وه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن (بودجه‌ی جاری). پێنجه‌م: ئه‌و متمانانه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێن له‌م یاسایه‌دا به‌كار ده‌هێنرێن تا 31/كانوونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2012 و ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنرێن تا 31/12/2011 تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام داهاته وه‌رگیراوه‌كان دوای كۆتایی ساڵی دارایی 2012 وه‌كو داهات بۆ بودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2013 تۆمار ده‌كرێن.
الموضوع: موناقه‌له له نێوان متمانه‌كانی (اعتمادات),دابینكردنی تواناكانی سه‌رفكردن,متمانانه‌ی په‌سه‌ند,تۆماركردنی داهات,ممنوعیت انجام موناقه‌له در بواره‌كانی خاص