معرف المادة: 12940
رقم المادة : 374
الموضوع: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا بكات,سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێمدا بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا بكات,وه‌زیری پلاندانان بۆی هه‌یه به پشت به‌ستن به داوای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو كه موناقه‌له‌ی پێویست له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بكات له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌تدا و، له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو دا,وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی مه‌عنی، موناقه‌له‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكات له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا و له چوارچێوه‌ی یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراودا