مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له متمانه‌كانی (اعتمادات) حساباتی سه‌ره‌كی (به‌خشینه‌كان، كۆمه‌كه‌كان، خه‌رجییه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له‌ناو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی راسته‌وخۆ بدات به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی گرێنه‌دراو به وه‌زاره‌ته‌وه و، وه‌كیلی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ته‌رخانه متمانه پێكراوه‌كان (التخصیصات المعتمده) له‌ناو بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووبێ و ئه‌نجوومه‌نیش ده‌توانێ چاو به‌و ده‌سه‌ڵات به‌خشینه‌دا بخشێنێته‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی پیاده بكا.
الموضوع: سه‌رفكردن له متمانه‌كانی حساباتی سه‌ره‌كی له‌ناو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق,ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی راسته‌وخۆ,بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن,چاو به‌و ده‌سه‌ڵات به‌خشینه‌دا بخشێنێته‌وه