مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (185) سه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ پشتگیری حیزبه‌كان، و سه‌رفكردن له‌م ته‌رخانكراوه به‌رێكاریی كاتی ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی پێوه‌رێكی دادگه‌ریانه، كه ده‌بێ ئه‌و بڕه سولفانه‌ی كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه وه‌رگیراون له‌ساڵی 2011 دا ته‌سویه‌بكرێن له‌وانه‌ی كه له‌ساڵی 2012دا وه‌ریان ده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان ده‌رده‌چێت، كه له خولی دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ده‌بێ بێته ده‌رچوون. دووه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (15) پانزه هه‌زار ملیار دینار ته‌رخان بكرێ بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011.
الموضوع: پشتگیری حیزبه‌کان,سرمایه‌گذاری در رێكخراوه ناحكومییه‌كان,تسویه بڕه سولفانه,اجازه برای سرپرستی مالی حیزبه‌کان