مادده‌ی دوازده‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌و ته‌رخانكردنه‌ی به‌بڕی (120) سه‌د و بیست ملیار دینار كراوه بۆ درێژه‌دان به جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی كادیری پسپۆڕ له بواره جیاجیاكاندا كه هه‌رێم پێویستی پێیان هه‌یه، ئه‌ویش له‌رێی زه‌ماڵه و نێرده و توێژینه‌وه و خولی مه‌شقكردن له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌یه‌كی باڵا كه به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی (په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پلاندانان) پێك ده‌هێنرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
الموضوع: پابه‌ندبوونی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌رخانكردنه‌ی به‌بڕی (120) سه‌د و بیست ملیار دینار,درێژه‌دان به جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان,ئاماده‌كردنی كادیری پسپۆڕ له بواره جیاجیاكاندا,پێویستی پێیان هه‌یه,پێك ده‌هێنرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه