مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی فه‌رمانگه‌كان ئه‌وانه‌ی كه ته‌مویلی مه‌ركه‌زی گشتی تۆمار ده‌كرێ و له‌ناو بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌دا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه كه: 1ـ بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ده‌ستیان ده‌هێنێ له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیدا، بیخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به مه‌به‌ستی كڕینی داوو ده‌رمان و فریاكه‌وتنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و به پێی داواكاری وه‌زاره‌ت خۆی كه ده‌بێ خشته‌ی داهاته به‌ده‌ست هاتووه فیعلیه‌كان به داواكه‌وه پێوه گرێدرابێت. 2ـ بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با به ده‌ستیان ده‌هێنێ به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، بیخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به مه‌به‌ستی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌بــا و، به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت كه ده‌بێ خشته‌ی داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كانی پێوه گرێدرابێت.
الموضوع: داهاتی فه‌رمانگه‌كان تۆمار ده‌كرێ,بڕی داهاته‌كانی مانگانه,بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ده‌ستیان ده‌هێنێ,بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با به ده‌ستیان ده‌هێنێ