مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی 20% له بودجه‌ی به‌كاربردن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 2ـ په‌رله‌مانی كوردستان. 3ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. دووه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی كه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دێنه‌بڕین بۆ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وشاره‌وانی وگه‌شتووگوزار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پاڵپشتكردنی وه‌رزش به‌گوێره‌ی پسپۆڕیی هه‌ر یه‌كێكیان و ده‌بێ ره‌چاوی رێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكان بكرێت. سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕه‌ی لێ جیاده‌كرێته‌وه كه بۆ سندووقی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و شاره‌وانی عه‌ینكاوه ته‌رخان كراوه. چواره‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی به وه‌زاره‌تێكه‌وه نه‌بستراونه‌ته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
الموضوع: رێژه‌ی 20% له بودجه‌ی به‌كاربردن,كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان