مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2012 گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (15.245.797) پازده هه‌زار و دووسه‌د و چل و پێنج ملیار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:ـ 1ـ گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10.745.797) ده هه‌زار و حه‌وت سه‌د و چل و پێنج ملیار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10.624.518) ده هه‌زار و شه‌شسه‌د و بیست و چوار ملیار و پێنج سه‌د و هه‌ژده ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ب- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (68.280) شه‌ست و هه‌شت ملیار و دووسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان. جـ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (52.999) په‌نجا و دوو ملیار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی. 2ـ گوژمه‌یه‌ك به بڕی (4.500.000) چوار تریلۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3.678.437) سێ تریلیۆن و شه‌شسه‌د و حه‌فتاو هه‌شت ملیار و چوار سه‌د و سی حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. ب- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (821.563) هه‌شت سه‌د و بیست و یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د و شه‌ست و سێ ملیۆن دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان و، ده‌بێ پارێزگار به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ی و قه‌زا و ناحیه‌كانی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ند كراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له باره‌یه‌وه بكرێ و په‌سه‌ند بكرێ و، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێن كه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌ناو پارێزگاكه‌دا و، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوانیش، له‌ناو ئه‌مه‌شدا بڕی (42.400) چل و دوو ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دیناری پترۆدۆلار هه‌یه. دووه‌م: كورتهێنانی نه‌خشه بۆ كێشراو كه به‌بڕی (2.044.847) دوو هه‌زار و چل و چوار ملیار و هه‌شت سه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌و گوژمه‌یه داده‌پۆشرێ كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاریكراوه له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له‌ناو ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ئیتیحادیدا به گوێره‌ی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه‌كانی دارایی (2007 تــا 2012).
الموضوع: خەرجیەکان بۆ ساڵی دارایی 2012,دابەشکردنی بڕی خەرجیەکان,خەرجیەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان,خەرجیەکان بۆ پارلەمان و ئەنجمەنی دادوەری,خەرجیەکان بۆ وەبه‌رەهێنان و پرۆژه‌کان