مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2012ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به بڕی (13.200.950) سێزده تریلیۆن و دووسه‌د ملیار و نۆسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی له خواره‌وه‌دا روون كراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ئیتیحادی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012 كه پترۆ دۆلاریشی له‌گه‌ڵدایه (12.604.950) دوانزه تریلیۆن و شه‌شسه‌د و چوار ملیار و نۆسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار. دووه‌م: داهاتی گشتی خه‌مڵێنراو كه به‌شه‌كه له داهاتی ساڵی 2012ی ده‌روازه سنووریه‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه (476) چوارسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیار دیناره. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ناوخۆ (نه‌وت و گاز) و (پترۆدۆلار)ه‌وه دێ (120) سه‌د و بیست ملیار دیناره.
الموضوع: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2012ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق,داهاتی گشتی خه‌مڵێنراو,ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ناوخۆ