مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه كه له (250) دوو سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه بدات كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی گوژمه‌یه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. خه‌رج كردن به‌پێی پشتیوانی په‌سندكراو له‌بودجه‌ی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆی دیاری كراوه ده‌بێ. 2. خۆبه‌ستنه‌وه به‌و پشتیوانه ته‌رخانكراوانه‌ی بودجه و نه‌چوونه ناو هیچ ئیلتیزامێك به‌خه‌رج كردن له‌وه‌ی زیاتر بێ كه له بودجه ته‌رخان كراوه.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه,محدودیت خه‌رج كردن به‌پێی پشتیوانی په‌سندكراو له‌بودجه‌ی ساڵانه,محدودیت خه‌رج كردن به‌پێی پشتیوانه ته‌رخانكراوانه‌ی بودجه